لۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی وكاپتن وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پێی وایه ده‌ركردنی له یارییه‌كه به‌هۆی لێدوانه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه بووه كه ره‌خنه‌ی له داوه‌ران گرت .
له پاش یارییه‌كه مێسی وتی : ده‌بێت ئه‌و راستیه بوترێت فه‌ساد و ناوبژیوان هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی له یاری كۆتایی ئاماده نه‌بین ، مه‌دالیاكه‌م ره‌تكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك نه‌بم له‌و فه‌سادی و گه‌نده‌ڵیه كه له‌م جامه هه‌بوو .
میسی وتیشی : من هه‌مو كات راستیه‌كان ده‌ڵێم ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له‌سه‌ر خۆ بم
له كۆتایشدا مێسی وتی : هیچ گومانم نیه كه به‌ختێكی باشمان نه‌بوو ئه‌و جامه‌یش بۆ به‌رازیل ئاماده كرا‌و بوو هیوادارم ناوبژیوان غه‌در له پیرۆ نه‌كات ، پێم وایه له‌سه‌ر ئه‌وه كارتم وه‌رگرت و ده‌ركرام كه له یارییه‌كه‌ی رابردوو ووتم یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكا پاڵپشتی به‌رازیل ده‌كات و پیا چونه‌وه به ناوبژیوانه‌كانه‌كان بكرێت ئه‌وه كاریگه‌ری هه‌بوو
AM:10:37:07/07/2019