نوێترین هه‌واڵ له‌سه‌ر چاره‌نوسی دی لێخت
وێستگە سپۆرت-
پێگه‌یه‌كی به‌ناوبانگ جه‌ختده‌كاته‌وه كه تاكو ئێستا ماتیاس دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام داهاتووی خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه .
پێگه‌ی سكای سپقۆرتی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه تاكو ئێستا دی لێخت له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك رێكنه‌كه‌وتووه وداهاتووی خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه .
ئه‌و پێگه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه رایۆلای بریكاری ئه‌و یاریزانه ده‌گه‌ڕێت به‌دوای باشترین گرێبه‌ست كه به‌ده‌ستیان ده‌كات وئه‌وكاته یاریزانه‌كه داهاتووی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین هه‌واڵ بڵاوبۆوه كه گوایه ئه‌و یاریزانه گه‌یشتۆته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆس .
PM:10:53:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4064
جار خوێنراوه‌ته‌وه