یۆڤانتۆس دیارییه‌كی باش پێشكه‌شی ریاڵ مه‌درید ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆس له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ پۆڵ پۆگبای فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مان یونایتد پاشه‌كشێ ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی لاستامبای ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی خامهپیرهكه ده‌یانه‌وێت جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ پۆگبا دیاری بكه‌ن و له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ پۆگبا پاشه‌كشێیان كردووه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و نرخه زۆره‌ی یانه‌ی مان یونایتد بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌و یاریزانه دایناوه .
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كشانه‌وه‌ی یۆڤانتۆس له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ پۆگبا دیارییه‌كی باشه بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید چونكه ئه‌و یانه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی زیدان ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره فه‌ره‌نسییه .
یانه‌ی مان یونایتدههموو هه‌وڵێك ده‌دات تا ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه‌دا پارێزگاری له تواناكانی پۆگبا بكات
PM:05:06:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 15856
جار خوێنراوهتهوه