‌ڤالڤێردی‌ به‌ یه‌ك مه‌رج ده‌ستبه‌رداری‌ راكیتیچ ده‌بێت

وێستگە سپۆرت-

ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یه‌ك دۆخدا ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌  ئیڤان راكیتیچی‌ كرواتی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ هێڵی‌ ناوه‌ندی‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌بێت . 

ئێزگه‌ی‌ كادینا سێری‌ ئیسپانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ڤالڤێردی‌ رازی‌ بووه‌ ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ راكیتیچ بێت له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی‌ به‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌گات له‌ 80 ملیۆن یۆرۆ كه‌متر نه‌بێت . 

هاوینی‌ پێشوو یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان بڕی‌ 100 ملیۆن یۆرۆی‌ دایه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ راكیتیچ به‌ڵام ڤالڤێردی‌ ره‌تیكرده‌وه‌

ده‌ستبه‌رداری‌ ئه‌و یاریزانه‌ بێت ، له‌م وه‌رزه‌شدا هه‌ردوو یانه‌ی‌ ئینته‌رمیلان ومان یونایتد بڕی‌ 50 ملیۆن یۆریان پێشكه‌شی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كرد ، به‌ڵام له‌به‌ر ئاره‌زووی‌ ڤالڤێردی‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش ره‌تكرانه‌وه‌ . 


PM:02:49:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری