‌گرێبه‌ستێكی‌ خه‌یاڵی‌ پێشكه‌شی‌ گریزمان ده‌كرێت

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتدی‌ ئینگلیزی‌ گرێبه‌ستێكی‌ خه‌یاڵی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ گریزمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاماده‌ ده‌كات .

پێگه‌ی‌ لو 10 سپۆرتی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ مان یونایتد ئاره‌زوویه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ گریزمانی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید .

پێگه‌كه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ مان یونایتد ئاماده‌ن هه‌فتانه‌ 505 هه‌زار پاوه‌ند وه‌كو موچه‌ بده‌نه‌ گریزمان ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌كه‌یانه‌وه‌ بكات ، هاوكات ئاماده‌ن 107 ملیۆن یۆرۆ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ خه‌رج بكه‌ن .

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن گریزمان له‌م هاوینه‌دا په‌یوه‌ندی‌ به‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ده‌كات . 


PM:12:18:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری