‌رامۆس رۆناڵدۆ شۆك ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

سێرجيۆ رامۆسی‌ ئیسپانی‌ و به‌رگریكارو كاپتنی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ پرتوگالی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس شۆك ده‌كات .

رۆژی‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌ رامۆسی‌ به‌رگریكاری‌ ریاڵ مه‌درید ئاهه‌نگی‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ ئیشبیلیه‌ رێك ده‌خات نزیكه‌ی‌ 500 كه‌سی‌ بانگهێشتی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ كردووه‌ . 

رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یلی‌ به‌ڕیتانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ رامۆس له‌نێوان میوانه‌كاندا كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ هاوڕێی و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ بانگهێشت نه‌كردووه‌ . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌ كه‌ بانگهێشتنه‌كردنی‌ رۆناڵدۆ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رامۆس چه‌ندین كه‌سی‌ دیاری‌ هاوشێوه‌ی‌ بێكهام و ڤیكتۆریا وشاكیرا و جیرارد پیكێ  بانگكراون . 


AM:11:43:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری