‌راستی‌ نزیكی‌ دی‌ لێخت له‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت

وێستگە سپۆرت-

مینۆ رایۆلای‌ بریكاری‌ ماتیاس دی لێخی‌ هۆڵندی‌ وبه‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ ئه‌یاكس راستی‌ نزیكی‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات .

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایۆلا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌نێوان دی‌ لێخت  و پاریس سانجێرمان  گفتووگۆی‌ فه‌ڕمی‌ ڕووینه‌داوه‌ .

وتیشی‌ ئه‌مه‌ ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی‌ رۆژنامه‌كانه‌ وهه‌واڵی‌ ناڕاسته‌، دی‌ لێخت داهاتووی‌ خۆی‌ یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌ . 

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كان باسی‌ نزیكی‌ ئه‌و یاریزانه‌یان ده‌كرد له‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ .  


AM:11:32:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری