‌راستی‌ چوونی‌ گاریس بێڵ بۆ مان یونایتد یه‌كلایی بوه‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتدی‌ ئینگلیزی‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ گاریس بێڵی‌ وێڵزی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات .

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ندین رۆژنامه‌ باسی‌ ئه‌وه‌یان كرد كه‌ یانه‌ی‌ مان یونایتد ئاره‌زوو ده‌كات به‌ خواستن  وبۆ ماوه‌ی‌ 12 مانگ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گاریس بێڵ واژووبكات . 

پێگه‌ی‌ ئی‌ ئێس پی‌ ئێنی‌ جیهانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ شایتانه‌ سوره‌كان هیچ نیازێكیان نییه‌ بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ گاریس بێڵی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ . 

هاوكات ئه‌و پێگه‌یه‌ ئه‌وه‌شی‌ باسكردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ مان یونایتد هاتنی‌ ئه‌و یاریزانه‌یان بۆ ئۆڵترافۆرد ره‌تكردۆته‌وه‌ . 


AM:10:26:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌