‌ماوه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ گریزمان له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرا بوو

وێستگە سپۆرت-

ئێزگه‌یه‌كی‌ ئیسپانی‌ ماوه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ ئه‌نتوان گریزمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرا ده‌كات .

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا جیل مارینی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ ئه‌تله‌تیكۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ به‌ دڵنیایی بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو گریزمان  یاریزانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ . 

لای‌ خۆیه‌وه‌ ئێزگه‌ی‌ كادینا دوبی‌ ئیسپانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گریزمان له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا رووده‌كاته‌ به‌رشه‌لۆنه‌ .

 له‌باره‌ی‌ ماوه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌و ئێزگه‌یه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج وه‌رز گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گریزۆ ئه‌نجام ده‌دات . 


AM:10:01:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌