‌بڕیارێكی‌ زیدان گاریس بێڵ شۆك ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

زه‌ینه‌دین زیدانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید داوا له‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات له‌ نزیكترین كاتدا ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكان گاریس بێڵی‌ وێڵزی‌ بن .

به‌رنامه‌ی‌ چرینیگیتۆی‌ به‌ ناوبانگی‌ ئیسپانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زیدان داوای‌ له‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ پێش ده‌ستپێكی‌ یانه‌كه‌ بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێ ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ بێڵ بن . 

ئه‌م داوایه‌ی‌ زیدان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ نزیك له‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌ بێڵ ئاره‌زووی‌ به‌رده‌وامبون  ده‌كات له‌ یانه‌كه‌یدا ونایه‌وێت ریاڵ مه‌درید جێبهێڵێت . 


PM:12:38:12/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری