‌گواردیۆلا له‌ یه‌ك دۆخدا ده‌ستبه‌رداری‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ مان سیتی‌ ده‌بێت

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای‌ ئیسپانی‌ وراهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ ئینگلیزی‌ له‌ یه‌ك دۆخدا ئاماده‌یه‌ ده‌ستبه‌رداری‌ پۆستی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌كه‌ی‌ بێت . 

رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ستاری‌ به‌ڕیتانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پیپ گواردیۆلا ئاماده‌یه‌ وه‌رزی‌ داهاتوو ده‌ستبه‌رداری‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ ئینگلیزی‌ بێت ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی‌ نازناوی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان بۆ ئه‌و یانه‌ به‌ده‌ستبهێنێت .

گواردیۆلا له‌ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ توانای‌ سێ نازناوی‌ ناوخۆی‌ بۆ یانه‌كه‌ بباته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان له‌ چاره‌كی‌ كۆتایی داله‌سه‌ر ده‌ستی‌ تۆتنهام شكستی‌ هێنا . 


AM:11:32:12/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری