نوێترین لێدوانی دی لێخت له‌سه‌ر یانه‌ی داهاتووی
وێستگە سپۆرت-
ماتیاس دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام له نوێترین لێدوانی‌دا ره‌تیده‌كاته‌وه یانه‌ی داهاتووی ده‌ستنیشان بكات .
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی میترۆی به‌ڕیتانی دی لێخت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئێستادا ته‌نها بیری لای یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندایه له پاڵه‌وانێتی نه‌یشن لیگ .
دی لێخت وتیشی: بێگومان خولی ئینگلیزی و خولی ئیسپانی دوو خولی زۆر به‌هێزن و گرێبه‌ستیشم بۆ هاتووه به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك بڕیارم نه‌داوه و هیچ یانه‌یه‌كم ده‌ستنیشان نه‌كردووه .
ئه‌م لێدوانه‌ی دی لێخت له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ یانه‌ی مان یونایتد له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ دی لێخت كشایه‌وه .
PM:06:13:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4796
جار خوێنراوه‌ته‌وه