هه‌واڵێكی گرنگ له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه
وێستگە سپۆرت-
جۆسێب ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كۆبونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نوساز ئه‌نجام ده‌دات وچه‌ندین بڕیاری گرنگی تێدا ده‌رده‌كات .
رۆژنامه‌ی مۆندی دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بارتۆمیۆ به ته‌واوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه رۆژی سێشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نوسز ئه‌نجام ده‌درێت .
مۆندۆ جه‌خته‌ده‌كاته‌وه كه یه‌كێك له بڕیاره گرنگه‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه لابردنی پیپ سیگوێرایه له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه .
هاوكات بڕیاری دووه‌م ده‌نگدانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی تیپه‌كه‌یه له‌سه‌ر مانه‌وه یان لابردنی ڤالڤێردی .
PM:05:57:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4696
جار خوێنراوه‌ته‌وه