یاریزانێكی به‌رشه‌لۆنه ئاهه‌نگ ده‌گێرێت به له‌ده‌ستدانی جامی شا
وێستگە سپۆرت-
جیلسۆن مۆریلۆی كۆڵمبی وبه‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئاهه‌نگ ده‌گێرێت پاش ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی جامی شای به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا له‌ده‌ستدا .
مۆریلۆ له زستانی رابردوو به خواستن له ڤالێنسیاوه رویكرده یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌ڵام یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه نایه‌وێت به یه‌كجاری ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه دهینرێتهوه بۆ ڤالێنسیا .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌پاش یارییه‌كه مۆریلۆ چۆته نێو هاورێكانی له یانه‌ی ڤالێنسیاو ئاهه‌نگی جامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا گێڕاوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه شه‌وی رابردوو به‌رشه‌لۆنه جامی شایی ئیسپانیای له‌به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا له‌ده‌ستدا.
PM:01:13:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 12092
جار خوێنراوهتهوه