هه‌ڵوێستی رامۆس له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به مان یونایتده‌وه
وێستگە سپۆرت-
سێرجۆ رامۆسی ئیسپانی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا ده‌كات سه‌باره‌ت به چوونی بۆ یانه‌ی مان یونایتد .
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه رامۆس ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت و چه‌ندین یانه‌ی هاوشێوه‌ی یۆڤانتۆس ومان یونایتد هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره ده‌ده‌ن .
پێگه‌ی دیفنسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رامۆس ره‌تیكردۆته‌وه رووبكاته یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو شه‌یتانه سوره‌كان به‌شدار نین له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا .
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا رامۆس كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بكات وداهاتووی یه‌كلایی بكاته‌وه .
PM:12:03:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوهتهوه