ململانێیه‌كی تری نێوان گواردیۆلا وكلوپ ده‌ستی پێكرد
وێستگە سپۆرت-
هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌رسیتی و لیڤه‌رپوڵ كێبڕكێی توند ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌بیل فه‌قیری فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیۆن.
رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ریه‌كه له پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مان سیتی و ویۆرگن كلوپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵ ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی نه‌بیل فه‌قیری ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی ده‌كه‌ن .
وه‌رزی پێشوو یانه‌ی مان سیتی نزیك بوو ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه گواستنه‌وه‌ی شكستی هێنا وئه‌م وه‌رزه‌ش كلوپ كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كات .
فه‌قیر شه‌ش وه‌رزه له لیۆن یاری ده‌كات و192 یاری ئه‌نجامداوه‌و 69 گۆڵی تۆماركردووه .
PM:09:22:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوه‌ته‌وه