هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید جێگره‌وه‌ی سێرجیۆ رامۆس دیاری ده‌كه‌ن
وێستگە سپۆرت-
هانده‌رانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جێگره‌وه‌ی سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌یان دیاری ده‌كه‌ن له ئه‌گه‌ری جێهێشتنی تیپه‌كه‌یاندا .
رۆژنامه‌ی ئاسی نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه راپۆرتێكیان كردووه له‌سه‌ر باشترین جێگه‌ره‌وه بۆ سێرجیۆ رامۆس له ئه‌گه‌ری جێهێشتنی تیپه‌كه‌یدا.
ئه‌و سه‌رچاوه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه زۆرینه‌ی هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید هه‌ریه‌كه له ڤان دایكی هۆڵندی وبه‌رگریكار یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و ماتیاس دی لێختی به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس به گونجاو ده‌زانن بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌یان .
له دوێنێ وه ده‌نگۆی رۆشتنی رامۆس له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سه‌ری هه‌ڵداوه.
PM:08:11:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6104
جار خوێنراوهتهوه