پۆچیتینۆ 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته زیدان
وێستگە سپۆرت-
ماوریسۆ پۆچیتینۆی ئه‌رجه‌نتینی و راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام ئاماده‌یه 100 ملیۆن یۆرۆ له پێناو ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید خه‌رج بكات .
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی كۆندیفیشناڵی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه ماوریسۆ پۆچیتینۆی ئه‌رجه‌نتینی وراهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ماركۆ ئه‌سینسیۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌كات و ئاماده‌شه له پێناو گواستنه‌وه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆ بداته یانه‌ی شاهانه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه ریاڵ مه‌درید له ماوه‌ی رابردوودا به تۆتنهامی راگه‌یاندووه كه ئه‌سینسۆ له‌به‌رامبه‌ر مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌فرۆشن كه 700 ملیۆن یۆرۆیه .
ئه‌مرۆ هه‌واڵێك له‌سه‌ر ئه‌سینسۆ بڵاو بوه‌وه كه باسی ئه‌وه‌ی كردبوو ئه‌گه‌ر نیمار ڕووبكاته یانه‌كه‌مان ، ئه‌و ریاڵ مه‌درید جێده‌هێڵێت .
PM:05:03:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 7148
جار خوێنراوه‌ته‌وه