‌زیدان دوا بڕیاری‌ له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ یانه‌كه‌ی‌ دا

وێستگە سپۆرت-

زه‌ینه‌دین زیدانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وراهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید دوا بڕیا له‌سه‌ر چاره‌نوسی‌ تۆنی‌ كروسی‌ ئه‌ڵمانی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌دات .

 له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌ی‌ بی‌ سی ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ زیدان به‌هیچ جۆرێك نایه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ تۆنی‌ كروسی‌ ئه‌ڵمانی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ هێڵی‌ ناوه‌ندی‌ یانه‌كه‌ی‌ بێت . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كه‌ زیدان بڕوای‌ وایه‌ به‌ زووترین كات كروس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ و خزمه‌ت به‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات . 


PM:05:50:23/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری