‌گواردیۆلا گورزێكی‌ كوشنده‌ی‌ به‌رده‌كه‌وێت

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای‌ ئیسپانی‌ و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ ئینگلیزی‌ دووچاری‌ گورزێكی‌ كوشنده‌ ده‌بێت تواناكانی‌ دی‌ برۆین له‌ یاری‌ دێربی‌ مانچسته‌ر له‌ ده‌ست ده‌دات .

رۆژنامه‌ی‌ زه‌سه‌نی‌ به‌ریتانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ له‌ تواناكانی‌ كیڤن دی‌ برۆین بێبه‌ش ده‌بێت . 

دی‌ برۆین له‌ یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر تۆتنهام دووچاری‌ پێكان هات ویاریگای‌ جێهێشت . 

جێگه‌ی‌  ئاماژه‌یه‌ سبه‌ی‌ چوارشه‌ممه‌ له‌ یارییه‌كی‌ دواخراوی‌ هه‌فته‌ی‌ 31ی‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ مانچسته‌ریونایتد له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ مان سیتی‌ ده‌كات . 


 


PM:12:10:23/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری