ڤیدیۆ.. تۆتنهام له مان سیتی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی تۆتنهام له یاریگای خۆی هه‌نگاوێكی نا بۆ گه‌یشتن به به قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی پاش بردنه‌وه‌ی له مان سیتی به گۆلێكی بێ وه‌ڵام .
له یارییه‌كانی چونی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و له یاریگای وایت هار لین تۆتنهام میوانداری یانه‌ی مان سیتی كرد . یارییه‌كه به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له‌سودی تۆتنهام كۆتاییهات و تاكه گۆڵه‌كه‌ش سۆن مینی كۆری له تایمی دووه‌مدا تۆماری كرد .
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی له 17ی ئه‌م مانگه له یاریگای ئیتیحاد به‌رێوه‌ده‌چێت .
PM:11:56:09/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوه‌ته‌وه