سۆڵشایه‌ر باسی مێسی ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ئۆلی گۆنار سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ی یانه‌ی مان یونایتد له لێدوانێكیدا باسی مێسی ده‌كات وده‌ڵێت راگرتنی كارێكی مه‌حاڵ نییه.
له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا سۆڵشایه‌ر وتی : هه‌موومان سه‌رنجمان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی سبه‌ینێیه ، ده‌زانین كه رووبه‌رووی زه‌حمه‌تی ده‌بینه‌وه .
سۆڵشایه‌ر وتیشی مێسی یاریزانێكی بێ وێنه‌یه ، راگرتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه قورسه به‌ڵام ئه‌سته‌م ومه‌حاڵ نییه .
وتیشی ته‌نها سه‌رنجمان له‌سه‌ر ميسى نابێت، به‌ڵكو سه‌رنجمان له‌سه‌ر ته‌واوی یاریزانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێت .
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه یانه‌ی مان یونایتد له یاری چونی چاره‌كی كۆتایی یانه پاڵه‌وانه‌كان میوانداری به‌رشه‌لۆنه بكات
PM:08:34:09/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوه‌ته‌وه