یۆڤانتۆس گورزێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس
وێستگە سپۆرت-
ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه به‌هۆی پێكانه‌وه جۆرجیۆ كیلینی به‌رگریكار وكاپتنی یۆڤانتۆس نه‌توانێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌یاكس یاری بكات .
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه كه له راهێنانه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه‌دا ئه‌و یاریزانه دووچاری پێكان هاتووه و راهێنانه‌كانی ته‌واو نه‌كردووه .
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه یاریكردنی كیلینی به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه ئه‌گه‌رێكی لاوازه له یارییه‌كه‌ی ئه‌یاكسدا .
PM:01:47:09/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3432
جار خوێنراوه‌ته‌وه