دی یۆنگ له لێدوانێكی سه‌باره‌ت به رۆناڵدۆ په‌شیمان ده‌بێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
فرینكی دی یۆنگی هۆڵندی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌یاكس له لێدوانێكی سه‌باره‌ت به كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یۆڤانتۆس په‌شیمان ده‌بێته‌وه .
له‌ماوه‌ی رابردوودا دی یۆنگ له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوو كه ئاره‌زوو ده‌كات رۆناڵدۆ نه‌تونێت به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌یان یاری بكات له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان.
به‌ڵام ئه‌و یاریزانه له نوێترین لێدوانی‌دا له وته‌كه‌ی پێشووی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه كه هیواداره رۆناڵدۆ له پێكانه‌كه‌ی چاكبێته‌وه‌و ئاماده‌یی یارییه‌كه بێت.
شه‌وی چوارشه‌ممه یانه‌ی ئه‌یاكس له یاریگای خۆی وله یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی رووبه‌رووی یۆڤانتۆس ده‌بێته‌وه له كاتژمێر 10ی شه‌و .
PM:12:28:09/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3488
جار خوێنراوه‌ته‌وه