هیگواین داهاتووی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه له‌نده‌نییه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
له پاش بردنه‌وه‌كه‌یان له یانه‌ی وێستهام هیگواین هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئاشكرای كرد كه ده‌یه‌وێت له یانه‌ی چێڵسی درێژه به یاریكردن بدات و نایه‌وێت ڕیزه‌كانی چێڵسی جێبهێڵێت .
هیگواین وتیشی: هه‌موو كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌م تا ئه‌وه‌ی باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م و وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م به‌رده‌وام بم .
ئه‌م لێدوانه‌ی هیگواین له كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا نه‌یتوانییه‌وه تواناكانی خۆی وه‌كو پێویست بسه‌لمێنێت .
AM:10:31:09/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه