ریاڵ مه‌درید جێگره‌وه‌ی ڤارانی دیاری كردووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ئه‌گه‌ری رۆشتنی رافائیل ڤاران ده‌یه‌وێت به‌رگریكارێكی خولی ئیتاڵی بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی .
رۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌وڵی گرێبه‌ستكردن ده‌دات له‌گه‌ڵ خالیدۆ كۆلیبالی سه‌نیگالی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی .
هه‌وڵی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره پاش ئه‌وه دێت كه له‌ماوه‌ی رابردوو رافئیل ڤاران حه‌زی خۆی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونێكی نوێ نیشاندا بوو .
له كۆتایشدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌م گرێبه‌سته بۆ ریاڵ مه‌درید زه‌حمه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نچیلۆتی به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری كۆلیبالی نابێت .
PM:02:20:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2656
جار خوێنراوه‌ته‌وه