‌به‌ڵگه‌یه‌كی‌ نوێ بۆ سزادانی‌ رۆناڵدۆ له‌لایه‌ن یوفاوه‌

وێستگە سپۆرت-

یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی ئه‌وروپا به‌ڵگه‌یه‌كی‌ نوێی ده‌ستده‌كه‌وێت بۆ سزادانی‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس . 

رۆناڵدۆ له‌ یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید لاسایی سیمۆنی‌ كرده‌وه‌و به‌شێوازێكی‌ نه‌شیاو ئاهه‌نگی‌ گێڕا ، گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆی‌ ده‌ست یوفا كه‌وتووه‌ كه‌ ده‌ریده‌خات رۆناڵدۆ له‌كاتی‌ ئاهه‌نگگێرانه‌كه‌دا وته‌ی‌ نه‌شیاو دژی‌ هانده‌رانی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌كارده‌هێنێت .

ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوی‌ تۆمه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر رۆناڵدۆ ساغ بوه‌وه‌ ، ئه‌وا ره‌نگه‌ ئه‌و یاریزانه‌ بۆ یه‌ك یاری‌ ڕابگیرێت . 


PM:09:50:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری