‌مارسیلۆ راستییه‌كه‌ی‌ ئاشكراكرد

وێستگە سپۆرت-

مارسیلۆی‌ به‌ڕازیلی‌ و به‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان یاریزانه‌كانی‌ ریاڵ مه‌درید دا هه‌بێت .

له‌ میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ مارسیلۆ به‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ  مه‌درید ئاشكرای‌ كرد كه‌ یاریزانه‌كانی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ هه‌مووی‌ وه‌كو یه‌ك خێزان وان و به‌ دڵنیایی هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان یاریزانه‌كاندا نییه‌ . 

ئه‌و به‌رگریكاره‌ ئاشكراشی‌ كرد هه‌ركاتێك یاریزانێكی‌ تازه‌ دێته‌ ڕیزه‌كانیان یارمه‌تی ده‌ده‌ن تا زوو له‌گه‌ڵ كه‌ش وهه‌وای‌ یانه‌كه‌دا ڕابێت . 

ئه‌و یاریزانه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ سێرجۆ رامۆسدا هه‌بێت ووتی‌ هه‌موومان به‌رگری‌ له‌ درێسی‌ ریاڵ مه‌درید ده‌كه‌ین .


PM:09:24:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌