‌به‌رشه‌لۆنه‌ جارێكی‌ تر گورزێكی‌ كوشنده‌ی‌ به‌ركه‌وت

وێستگە سپۆرت-

عوسمان دیمبلی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ویاریزانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ جارێكی‌ دیكه‌ دووچاری‌ پێكان ده‌بێت وبۆ ماوه‌ی‌ سێ تا چوار هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ . 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پاش ئه‌نجامدانی‌ پكشنینی‌ پزیشكی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دیمبلی‌ دووچاری‌ پچڕان هاتووه‌ له‌ ماسوله‌كه‌كانی‌ ڕانی‌ چه‌پیدا به‌هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ سێ بۆ چوار هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ . 

دیمبلی‌ له‌ خوله‌كی‌ 70 ی‌ یارییه‌كه‌ی‌ لیۆندا به‌شداری‌ كرد و توانی‌ گۆڵێكیش تۆمار بكات . 

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ پێشتر دیمبلی‌ له‌ یاری‌ هه‌فته‌ی‌ پێشووی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر رایۆڤ ڤالیكانۆ دووچاری‌ پێكان هاتبوو .


PM:03:10:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌