‌ زێدان مەرج دادەنێت بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی

وێستگە سپۆرت-

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویان کردەوە ، زەین دین زێدان یاریزانی پێشوی فەرەنسا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی بەڵام بە سێ مەرج .

لە ئێستادا ماوریسۆ ساری راهێنەری یانەی چێڵسیە کە کە سەرەتای ئەم وەرزەوە دەست بەکار بوو  وە گرێبەستی لەگەڵ کرا چونکە ئاستێکی زۆر باشی لەگەڵ یانەی ناپۆلی پێشکەش کرد.

لە سەرەتای وەرزدا ساری  ئاستێکی زۆر باشی لەگەڵ بلوز پێشکەش کرد ، بەڵام لەم دوایەدا یانەکە توشی دۆڕانێکی قورس بوو کە بە یانەی بورنسموس بە چوار گۆڵ دۆڕا و بە یانەی مانچستەر بە شەش گۆڵ دۆڕا کە ئەمەش خراپترین دۆڕانە لە 30 ساڵی رابردوودا.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوەدەدەن بەرێوەبەرانی یانەی چێڵسی  فرسەتێکی تریان داوە بە  ساری تا سەرەتای مانگی داهاتوو  بۆ ئەوەی  ئاستی یانەکە باش بکات .

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە ، سەرچاوەیەکی نزیک لە زێدان رایگەیاندوە ، زێدان سێ مەرجی داناوە بۆ راهێنەرایەتی چێڵسی ، گرنگترینیشیان  مانەوەی  ئەستێرەی بەلجیکی  ئیدان هازاردە دووەم دابین کردنی 200 ملیۆن پاوەند  بۆ  پاڵپشتی یانەکە  بۆ هێنانی ئەستێرەی نوێ و سێیەمیش دەبێت زیزۆ خۆی یاریزانە نوێکان هەڵبژێرێت.




AM:11:18:18/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌