‌نوێترین لێدوانی مارسیلۆ لەسەر رۆشتنی لە یانەی ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-


لە نوێترین  چاوپێکەوتنیدا، کە رۆژنامەى مۆندۆ بەشێک لە لێدوانەکانى بڵاوکردووەتەوە، مارسیلۆ دا سیلڤا دووپاتیکردووەتەوە، نیازى نیە یانەی مەلەکی جیبهێڵێت و دەیەوێط بەردەوامبێت لە یاریکردن.

مارسیلۆ دەڵێت "متمانەى تەواوم بە خۆم و بەو کارە هەیە کە دەیکەم، گەر ریاڵ مەدریدیش بڕیارى فرۆشتنم بدات ئەوا دەڕۆم، دڵتەنگ دەبم، بەڵام دەڕۆم، گەرچى دڵنیام ریاڵ مەدرید دەرمناکات".

لە بارەى ئەگەر پەیوەندیکردن بە یۆڤانتۆسەوە، مارسیلۆ پێیوایە یۆڤانتۆس یانەیەکى باشە و مێژوویەکى گەورەى هەیە، بەڵام گرێبەستى لەگەڵ یانە مەدریدیەکەدا هەیە و بیر لە رۆشتن ناکاتەوە.

بەرگریکارە بەڕازیلیەکە رەتیدەکاتەوە مانەوەى لەسەر کورسى یەدەگى یانەکەى بەهۆى زیادبوونى کێشیەوە بێت و لە بارەى پەیوەندیشى لەگەڵ سۆلارى راهێنەر دەڵێت "هەڵسوکەوتى سۆلارى لەگەڵمدا سروشتییە و ئەو کەسێکى راشکاوە و هەردەم بیر لە یارمەتیدانى یانەکە دەکاتەوە".


AM:10:56:13/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری