‌مانچستەر سیتی نیو دەرزەن گۆڵی کردە چێڵسی

وێستگە سپۆرت-


 لە یارییەکانی هەفتەی ٢٧ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی لە ناو یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی چێڵسی بویەوە لە ئەنجامدا توانی بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە چێڵسی بباتەوە.

لەسەرەتای یاریەکەو تا خولەکی ٢٥، یانەی مانچستەرسیتی توانی بە چوار گۆڵی" ستەرلینگ و دوو گۆڵی ئەگوێرۆ و گۆڵێکی گۆندۆگان پێشبکەوێت تایمی یەکەم ٤-٠ بە کۆتا بهێنێت.

لە تایمی دووەمی یاریەکە یانەی چێڵسی هەوڵیدا گۆڕانکاری لە ئەنجامی یاریەکە بکات، بەڵام یانەی مانچستەرسیتی بەردەوامبوو لە ئاستە بەرزەکەی و لەم گێمەش توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی ٥٦ و ٨٠ لە لایەن ئەگوێرۆ و ستەرلینگ بکات و ئەنجامی یاریەکە بکاتە ٦-٠.

لە کۆتایدا یاریەکە هەر بەو ئەنجامە مایەوەو یانەی چێڵسی یەکەمجارە لە مێژوویدا ٦ گۆڵی لە خولی ئینگلتەرا لێ بکرێت.
بەم بردنەوەیە یانەی مانچستەرسیتی بە کۆکردنەوەی ٦٥ خاڵ بە کاتی چووە پێشەنگی خولی ئینگلتەراو یانەی چێڵسیش بە ٥٠ خاڵ دابەزییە پلەی شەشەمی خولەکە.



PM:09:08:10/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌