بەفەرمی ...دوای 20 ساڵ بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن دا
وێستگە سپۆرت-
گۆڵپارێزی چیكی و یانه‌ی ئارسێناڵ ،پیته‌ر چیك به فه‌رمی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌یه‌كجاره‌كی واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
له تویته‌ری خۆی رایگه‌یاندووه ئه‌م وه‌رزه بیسته‌مین وه‌رزی یاریكردنیهتی و دوای 15 وه‌رز یاریكردن لە پرێمه‌رلیگ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به یه‌كجاره‌كی واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
چیكی 36 ساڵ كه له ساڵی 2004 له یانه‌ی رێنی فڕه‌نسیه‌وه په‌یوه‌ندی به پرێمه‌رلیگ كرد، ده‌ڵێت تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ تۆپهاوێژه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای ماوه‌یه‌كی درێژ یاریكردن بۆ چێڵسی، ئه‌م گۆڵپارێزه چیكیه له ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵیهوه كرد، كه توانیویه‌تی چوار نازناوی پرێمه‌رلیگ و پێنج نازناوی جامی فا له‌گه‌ڵ چێڵسی بباته‌وه، له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی نازناوێكی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ.
له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی نازناوێكی جامی فا له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ له ساڵی 2017 و بردنه‌وه‌ی دوو نازناوی قه‌ڵخانی خێرخوازی.
PM:08:26:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوهتهوه