‌باوکی نەیمار لەسەر گەڕانەوی کوڕەکەى بۆ بەرشەلۆنە هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەوەی  لەماوەی رابردوو هەواڵی گەڕانەوەی نیمار  بۆ بەرشەلۆنە لە زۆربەی سایت و رۆژنامە ئەوروپیەکان بلاوکرایەوە  باوکی نەیمار سەرجەم هەواڵەکانی گەڕانەوەى کوڕەکەى بۆ یانەى بەرشەلۆنە بەدرۆ خستەوە.

جگە لە رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەشێکی زۆری رۆژنامەنوسەکانیش تەئکیدیان لەسەر ئەوە کردبوەوە کە باوکی نەیمار چاوی بە ئیدارە و بەرپرسانی باڵای یانەى بەرشەلۆنە کەوتوە بۆ گەڕانەوەى کورەکەى بۆ یانە ئیسپانیەکە.

لەبەرامبەر ئەو پروپاگەندانە باوکی نەیمار هاتە دەنگ و سەرجەمیانی بە درۆ خستەوە

باوکی نەیمار دوپاتیکردەوە کە هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ گەرانەوەى کورەکەى نەکراوەو نەیمار لە پاریس خۆشحاڵە.


PM:02:59:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری