‌هه‌ولێر له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر زه‌ورا تووشی شكست هات

وێستگە سپۆرت-

لە جامی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر زه‌ورا تووشی شكست هات، بەوەش  ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كرد.

دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 10 ی1 ی 2018، یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی زه‌ورای كرد و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك دۆڕاند.

هه‌ولێر له‌ خوله‌كی 5ـی یارییه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی میران خه‌سرۆ گۆڵێكی سه‌رنجڕاكێشی تۆمار كرد، دواتر له‌ خوله‌كی 25 زه‌ورا له‌ رێگه‌ی ئه‌حمه‌د جه‌لال ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ و گێمی یه‌كه‌م به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.

له‌ گێمی دووه‌م ئه‌حمه‌د فازڵ هێرشبه‌ری یانه‌ی زه‌ورا له‌ خوله‌كی 60 گۆڵی سه‌ركه‌وتن و بڕینی بلیتی قۆناخی داهاتووی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ولێر تۆمار كرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی زه‌ورا له‌ قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ولێر و زه‌ورا له‌ مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانیان نێوانیان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ـه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا 20 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتر كردووه‌، هه‌ولێر 9 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا زه‌ورا 6 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ و 5 یاری نێوانیشیان به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه‌.


PM:05:39:10/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری