هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی شاره‌ی كاپتنی له لایه‌ن ئیسكۆوە ئاشکرا کرا
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌ی ماركا هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی شاره‌ی كاپتنی له لایه‌ن ئیسكۆ به‌رامبه‌ر سیسكا مۆسكۆ ئاشكرا کرد، له به‌رامبه‌ردا كارڤاخاڵ شاره‌كه‌ی له قۆڵی به‌ست.
له یاری جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ملیلیه به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی، رامۆس، مارسێلۆ، بێنزێما، ڤاران، ناچۆ و مۆدریچ، شاره‌ی كاپتنی به ئیسكۆ به‌خشرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی 3 رۆژ پێش كارڤاخاڵ واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ریال مه‌درید كردووه و به میدیاكان ناسێندرا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات دوای یارییه‌كه ئیسكۆ به‌ڵێنی به كارڤاخاڵ دا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێكی له‌مجۆره رێككه‌وته‌وه وه‌ك رێزێك شاره‌ی كاپتنی پێشكه‌شی كارڤاخاڵ بكات.
شه‌وی رابردوو له یاری نێوان ریال مه‌درید و سیسكا مۆسكۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته هاته پێش، كاتێك مارسێلۆ له خوله‌كی 74 یاریگه‌ی جێھێشت و ئیسكۆ له نێو یاریگه بوو، به‌ڵام شاره‌ی كاپتنی ره‌ت كرده‌وه و پێشكه‌شی كارڤاخاڵی كرد.
ئیسكۆ و كارڤاخاڵ هه‌ردووكیان له هاوینی 2013 په‌یوه‌ندییان به یانه‌ی ریال مه‌درید كرد، به‌ڵام ئیسكۆ 3 رۆژ پێشتر درێسی یانه‌ی شایانه‌كانی پۆشی، به‌مه‌ش به‌پێی سیسته‌می كۆنترین یاریزان بۆ به‌ستنی شاره‌ی كاپتنی، ئیسكۆ له دوای رامۆس، مارسێلۆ، بێنزێما، ڤاران، ناچۆ و مۆدریچ شه‌شه‌م كۆنترین یاریزانی ریال مه‌درید و له ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردنی ئه‌م شه‌ش یاریزانه ئیسكۆ مافی به‌ستنی شاره‌ی كاپتنی ده‌بێت، به‌ڵام ئیسكۆ له ئێستادا كارڤاخاڵی خستۆته پێش خۆی.
PM:04:04:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوهتهوه