‌یانەی بەرشەلۆنە چارەنوسی عوسمان دێمبلی یەکلاکردەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریدا دەستبەرداری عوسمان دیمبلی فەرەنسی و یاریزانی یانەکەی نەبێت و ئەو یاریزانە بهێڵێتەوە لە ریزەکانی خۆی و نەیفرۆشێت.

دوای ئەوەی عوسمان دیمبلی چەند هەڵسوکەوتێکی دوور لەیاساکانی یانەکەی ئەنجامدا، ئیدارەی بەرشەلۆنە بیری لەوە کردەوە ئەو یاریزانە بفرۆشێت و یانەکانی ئارسناڵ و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی کڕیاری بوون.

بەڵام لە هەواڵێکدا کە ئەمرۆ رۆژنامەی سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، دیمبلی بۆ فرۆشتن نیەو ئەو یاریزانە بەخشێنراوەو لە یانەکەدا لە ئێستادا شوێنێکی تایبەتی هەیە.

عوسمان دیمبلیش لە ژووری جلگۆڕینی یانەکەی داوای لێبوردنی لە هەموو یاریزانەکانی هاوڕێیکردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی چەند جارێک لەراهێنانەکان دواکەوتووە .

لە لایەکی ترەوە رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاوی کردۆتەوە، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ کەسێکی شیاو دەگەڕێت تا هەموو کات هاوکاری بکات و رۆژانە لەگەڵیدا بێت.


PM:03:57:13/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 5424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌