‌بەڤیدیۆ...رۆناڵدۆ لە خولەکی ٩٣ دیبالا لە گۆڵێکی مێژووی و یانەکەی لە یەکسانبوون بێبەش دەکات

وێستگە سپۆرت-


لە خولەکی ٩٣ی یاری نێوان یۆنگ بۆیسی سویسری و یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا کاتێک ٢-١ لە کۆتا جەولەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا خانمە پیرەکە دۆڕا،دیبالای ئەرجەنتینی دوای ئەوەی گۆڵێکی لە یاریەکە کردو ئەنجامەکەی بۆ ٢-١ کەمکردەوە، لە خولەکی ٩٣دا بە لێدانێکی بەهێز توانی گۆڵی دووەم و یەکسانبوونی یانەکەی بکاتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی رۆناڵدۆ هەوڵی بۆ تۆمارکردنی گۆڵەکەداو لە ئۆفساید دا بوو، یاریدەدەرەی ناوبژیوان بڕیاری دا گۆڵەکە بۆ دیبالا رەتبکاتەوەو بە ئۆفساید ئەژماری بکات ، کە بە پلەی یەکەم رۆناڵدۆ لێی بەرپرس بوو.



PM:03:39:13/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 3316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌