‌ئیبرا: دەرکەوت پێریز لە بەدەستهێنانی بالۆن دۆر رکابەریی مێسی دەکات نه‌ك کریستیانۆ

وێستگە سپۆرت-


زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە لێدوانێکی ئاگریندا دەڵێت، ئێستا بۆمان دەرکەوت فلۆرێنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە بەدەستهێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر رکابەریی لیۆنێل مێسی دەکات، نەوەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

بەگوێرەی لێدوانێکی بۆ کەناڵی فۆکس سپۆرتی ئەمریکی، ئیبراهیمۆڤیچ لەبارەی بەدەستهێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر لەلایەن لۆکا مۆدریچەوە کە هەفتەی رابردوو لە پاریس خەڵاتەکەی بەدەتستیهێنا، ئیبرا بە توانجێک گوتی، ئێستا زانیمان پێرێز رکابەریی مێسی دەکات لە بەدەستهێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر، ئەمەش وەکو تۆمەتێک بۆ پێرێز کە بە یاریکردن بە ئەنجامی دەنگەکانی خەڵاتەکە تۆمەتبار دەکرێت و ئەمساڵ مێسی ناوی لە پلەکانی پێشەوە نەبوو، بەڵکو پلەی پێنجەمی خەڵاتی بالۆن دۆری بردەوە، کە ساڵانە گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ دەیبەخشێت.


PM:03:47:10/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری