‌رۆناڵدۆ پەیامێک ئاڕاستەی میسی دەکات و هۆکاری هەڵبژاردنی یۆڤانتۆس ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی بە ناوبانگی ئیتاڵیا ، رۆناڵدۆ پەیامێک ئاڕاستەی میسی  دەکات و داوای لێ دەکات پەیوەندی بە خولی ئیتاڵییەوە بکات.

رۆناڵدۆ دەڵێت بڕیاری گواستنەوەم بۆ یانەی  یۆڤانتۆس بڕیارێکی زۆر باش بوو وە  یانەکەی باشترین یانەیە وباشترین یاریزانی هەیە.

لە رۆژنامەکە بڵاوکراوەتەوە رۆناڵدۆ بانگی میسی دەکات و دەڵێت:"من بەرەنگارییەکەم قبوڵکردووەو ئێستا من چاوەروانی تۆ دەکەم تا پەیوەندی بە خولی ئیتاڵیاوە بکەیت.

لەبارەی هاوسەرگیری کردنیەوە دەڵێت لە ئێستادا هاوسەرگیری ناکەم و من هەمو هەفتەیەک دەچم بۆ کەنیسە  چونکە من کاسۆلیکیم بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکەم لەوەی پێی بەخشیوم.

دەشڵێت" هیچ کۆمەڵە یاریزانێک هاوشێوەی یانەی یۆڤانتۆس نیەو ئەلێگریش راهێنەرێکی گەورەیەو بە روخۆشەو قسە لە ڕوو دەکات، من شاری تۆرینۆم خۆش دەوێت.

لە کۆتایدا دەڵێت:' خولی یانە پاڵەوانەکان خولیایە نەک خەون وەکو نازناوی دەیەمی یانەی ریاڵ مەدرید کە خەونمان هەبوو بەدەستی بهێنین، من دەمەوێت ساڵی داهاتوو تۆپی زێڕین ببەمەوە.


PM:03:41:10/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌