یانەی بەرشەلۆنە به خێرایی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئەم یاریزانە هاته سه‌رهێڵ
وێستگە سپۆرت-
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بەریتانیا ئاشكرای كردووه كه بەرشەلۆنە ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین ئاماده كردووه و یه‌كه‌مین بژارده‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌بێت.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 9 دێسێمبه‌ری 2018، پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بەریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بەرشەلۆنە ئۆفه‌رێكی به به‌های 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواسستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین ئاماده كردووه.
سه‌رچاوه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه بەرشەلۆنە به‌م ئۆفه‌ره گه‌وره‌یه هیچ بیانووییه‌كیان بۆ ئیداره‌ی تۆتێنهام نه‌هێشتۆته‌وه و له كورترین ماوه‌ش گفتووگۆ له نێوان بەرشەو یانه له‌نده‌نییه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، بەرشەلۆنە ده‌یه‌وێت هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 25 ساڵ بكاته شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێزی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، جیا له‌وه‌ش گومان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی دروست بووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه هاری كه‌ین له پێناو بردنه‌وه‌ی نازناوی گه‌وره نیازی جێهێشتنی تۆتێنهامی هه‌یه و رازیبوونی خۆی بۆ پۆشینی درێسی بەرشەلۆنە ده‌ربڕیوه.
PM:12:25:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 7020
جار خوێنراوه‌ته‌وه