‌رۆناڵدۆ دیاردە ئەو یاریزانەی ئاشکرا کرد کە شایەنی تۆپە زێڕینەکەیە

وێستگە سپۆرت-

تا دێت کاردانەوەکانی براوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ زیاتر دەبن و لەسەر براوەی ئەم تۆپە لە لایەن مۆدریچەوە، رۆناڵدۆی دیاردەش دێتە دەنگ و ئەو یاریزانە بە شیاو دەزانێت تا کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

لەلێدوانێکدا رۆناڵدۆی دیاردە دەڵێت:" هەموان دەزانن چۆن تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ بە یاریزان دەدرێت، ئەنجامەکان و ئەو نازناوانەی کە بەدەستیهێناوە پێوەر دەبن بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین.

دەشڵێت" مۆدریچ ئاستێکی نایابی لە جامی جیهانی پێشکەشکرد، ئەو لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشتربوو، شایەنی تۆپە زێڕینەکەی ئەمساڵ بوو.

 

لۆکا مۆدریچی کرواتی توانی لە دووشەممەی رابردوو تۆپی زێڕینی ساڵی ٢٠١٨ بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بباتەوەو کۆتایی بەسەردەمی قۆرخکاری میسی و رۆناڵدۆ بهێنێت.


PM:02:03:08/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 5552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌