‌به‌ فه‌رمی، كریستیانۆ خه‌ڵاتێكی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس به‌ده‌ستهێنا

وێستگە سپۆرت-


كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی به‌فه‌رمی وه‌ك باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یوڤێنتۆس ده‌ستنیشانكرا.

 وێب سایتی فه‌رمی یانه‌ی یۆڤێنتۆس بڵاوی كرده‌وه‌ رۆناڵدۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌.

رۆناڵدۆ له ‌مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ خانمه‌پیره‌كه‌ له‌ سێ یاری سێریا ئه‌ی دوو گۆلی تۆمار كرد و 2 ئاسیستیشی كردووه‌ و له ‌چامپیۆنزلیگیش گۆڵێكی كردووه‌ و گۆڵێكیشی دروستكردووه‌.

له‌ ئێستاشدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ 10 گۆڵی هه‌یه‌ و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كریستۆف بیانتیكی هێرشبه‌ری جێنوا پێشه‌نگی گۆڵكارانیان گرتووه‌.




PM:01:57:08/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌