‌دایانەوێت کێشەکەی بکەنە چانسێک بۆ کڕینی یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئیسکۆ دەکات و دەیەوێت ئەو یاریزانە بڕیاریک بدات کە لەبەرژەوەندی ئەوان بێت، ئەویش چوونە دەرەوەیە لە ڕیاڵ مەدرید.

سایتی مانچستەر ئێڤنینگ نیوز بڵاویکردۆتەوە، گواردیۆلا بە بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی وتووە کە هاوکاری بن بۆ چاودێریکردنی دۆخی ئیسکۆ لە ڕیاڵ مەدرید، ئەگەر یانە ئیسپانییەکە دەستبەرداری بێت، مانچستەر سیتی کڕیاری یەکەمیەیتی.

ئیسکۆ بەهۆی ئەوەی کێشی زۆربووەو ئاستی کەمێک دابەزیوە، سانتیاگۆ سۆلاری ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، لە یارییەکاندا زۆر پشتی پێ نابەستێت، ئەوەش وایکردووە کە ئەو یاریزانە بیر لە ڕۆیشتن بکاتەوە، پێرێزی سەرۆکی یانەکەش لەسەر ڕۆیشتنی ڕازی بووە.

گواردیۆلا لە مێژەوە حەزی بە هاتنی ئیسکۆ کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە ڕۆیشتنی بەرەو لای گوردیۆلا ڕەتکردبووەو مانەوەی لە ئیسپانیا بەباشتر زانیوە.


PM:07:04:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری