‌بەرشەلۆنەو یاریزانێکی لە ڕێکەوتنێکی نوێدان

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی جۆردی ئەلبا نوێ بکاتەوەو بڕیارە بەم نزیکانە ئەو کارە بکات.

ڕۆژنامەی " سپۆرت "ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە. یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەلبا گەیشتونەتە ڕێکەوتن، بۆ ئەوەی کە گرێبەستێکی نوێ واژوو بکەن و ماوەی مانەوەی ئەلبا زیاد بکەن.

ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، ئەلبا بە یاریزانێکی گرنگ و کاریگەر بۆ پێکهاتەی بەرشەلۆنەو هێڵی بەرگری دەزانێت، بۆیە دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ نوێ بکاتەوە.




PM:03:24:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌