‌نه‌یمار له‌سه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ خۆی یه‌كلا ناكاته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

نهیمار دا سیلڤای هێرشبهری یانهی پاریس سانجێرمان، لێدوانێكی یهكلاكهرهوه له بارهی داهاتووی خۆی و بهرشهلۆنهوه نادات و قسهكانی بۆته جێی باسی ڕۆژنامهكان.

نهیمار له یارییهكهی شهوی ڕابردووی ههڵبژاردهكهیدا، توانی گۆڵێك به لێدانی یهكلاكهرهوه تۆمار بكات، بهوهش بوونه براوهی یارییهكه.

له دوای تهوابوونی یارییهكه نهیمار وتی'' شتێكی خۆشبوو بۆ من كه ڕووبهڕوی سوارێزی هاوڕێم بووینهوه، ئێمه چهند ساڵێك پێكهوه یاریمان كردووه.

ههرچهنده دوێنێ بهڕێوهبهری یانهی بهرشهلۆنه ڕایگهیاند كه قسهیان لهسهر گهڕانهوهی نهیمار نهكردووه، بهڵام نهیمار كاتێك پرسیاری بهرشهلۆنهی لێدهكرێت وهڵامی كۆتایی به ڕۆژنامهنوسان ناداتهوه.



له دوای تهوابوونی یارییهكهی شهوی ڕابردوو، ڕۆژنامهنوسێك پرسیاری لهو بارهیهوه له نهیمار كرد بهوهی كه ئایا دهگهڕێتهوه بۆ بهرشهلۆنه بۆ یاریكردن، بهڵام نهیمار به پێكهنینهوه ڕۆیشت و هیچ وهڵامێكی نهدایهوه.

نهیمار دا سیلڤا، له ساڵی ٢٠١٣دا، پهیوهندی به بهرشهلۆنهوهكرد، توانی ١٠ نازناو بهدهستبێنێت و له گواستنهوهی ڕابردوودا بهبڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ پهیوهندی به بهرشهلۆنهوه كردووهو ئهمه وهرزی دووهمیهتی كه یاری لهگهڵ یانه فهڕهنسییهكه دهكات.


PM:03:01:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 3596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌