‌بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ كوردستان، هانده‌ران كارێكی له‌م جۆره‌ بۆ یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

وێستگە سپۆرت-

هاندەرانی یانەی دەربەندیخان یارمه‌تی دارایی یانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن به‌ جۆرێك كه‌ درێسی تایبەتی یانەکەیان دەکڕن و لە یارییەکانی یانەکەیان بە درێسی یانەکەیان ئامادە دەبن.

هاندەرانی دەربەندیخان بۆیەکەمجار لە کوردستان و جیاواز لە یانەکانی دیکە جگە لە کوڕان کچانیش ئامادەی یارییەکەیان بوون.

ئیداره‌ی یانه‌یه ده‌ربه‌ندیخان، بڕیاریداوه‌ كه‌ درێسی یانه‌كه‌ی به‌ هانده‌ران بفرۆشێت بۆ ئەوەی داهات بۆ یانەکە پەیدا بکات، كرینه‌كه‌ش ئاره‌زومه‌ندانه‌ ده‌بێت.

یانەی دەربەندیخان لە ئێران درێسی تایبەتی یانەکەی لە رەنگی سپی و شینی دروستکردووە و لە فرۆشگا وەرزشییەکانی شارەکە و لە بەردەم یاریگەی یانەکە دەفرۆشرێن، بۆ ئەوەی داهاتی یانەکە زیاد بکرێت، کە ئێستا یانەکە بە دۆخێکی دارایی خراپ تێدەپەڕێت و پێویستی بە پاڵپشتی هاندەرانیانە.

له‌و كاته‌وه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان  درێسەکانی لە بازاڕەکانی شارەکە بڵاوكردۆته‌وه‌، نزیكه‌ی ٦٠٠ درێسی یانەکە فرۆشراوە و پێشبینیش دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوو ئەم ژمارەیە زیاتر بكات.


AM:11:58:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌