‌محه‌مه‌د سه‌ڵاح وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ئه‌م كچه‌ی دایه‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

لهیاری نێوان ههردوو ههڵبژاردهی میسڕ و تونس، كه له پاڵاوتنی نهتهوهكانی ئهفریقا بوو، ههندێك له چاوی كامێراكان لهسهر منداڵێك بوو كه لافیتهیهكی بهرزكردبووهوهو نامهیهكی ئاراستهی محهمهد سهڵاح كردبوو.

ئهو منداڵهی وهكوو له وێنهكهدا دیاره، لهسهر پارچه كاغهزێك نوسیویهتی'' سهڵاح تكایه گۆڵ بكه، دهمهوێت بچمهوه ماڵهوه چونكه ئامادهكاری بۆ دهرسی قوتابخانهكهم دهكهم''.

له دوای تهوابوونی یارییهكه، سهڵاح بهشێوهیهكی چاوهڕواننهكراو وهڵامی ئهو منداڵهی دایهوهو له تویتهری خۆی نوسیویهتی ''دهمویست بهڕاستی ئهوه بكهم بهر لهوهی له یاریگا بچینه دهرهوه، بهڵام من داوای لێبوردن دهكهم كه تاكوو خولهكهكانی كۆتایی تۆم له یاریگا هێشتهوه، هیوام وایه سبهینێ قوتابخانهكهو لێو تێبگهن كه بۆچی ئهركهكانی قوتابخانهو پشتگوێ خستووه.

محهمهد سهڵاح لهو یارییهدا توانی گۆڵێك دروست بكات و گۆڵێكیش بكات.



AM:11:34:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 5592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری