‌گواردیۆلا بۆ سەردانی زیندانی کرد؟

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، سەردانی زیدانی کرد لە هەرێمی کەتەلۆنیاو چاوی بە بەرپرسە باڵاکانی ئەو هەرێمە کەوت، کە لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی هەوڵدان بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا زیدانیکراون.

گواردیۆلا یەکێکە لەو کەسایەتیە دیارانەی کە پشتگیری جیابوونەوەی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا دەکات، قوربانیشی لەو پێناوەدا داوە.

لە مانگی ٣ی ئەمساڵدا، گواردیۆلا لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەراوە، بەبڕی ٢٠ هەزار پوەند سزادرا، بەهۆی ئەوەی کە بە ئاشکرا دروشمێکی نیشانی هەمووان داوە کە پشتگیری لە ڕاپرسی بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کەتەلۆنیا لە یسپانیا کردووە.

گواردیۆلا ئێستا سودی لە وەستانی یارییەکانی خولەکانی ئەوروپا وەرگرتووەو گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا، لە میانی گەڕانەوەکەیدا سەردانی زیدانی لیدیۆنێرزی کردووە لە باکوری بەرشەلۆنە.

جۆردی کۆیکسارت، کە یەکێکە لەو کەسایەتییانەی سزایی زیندانیکردنی بۆ ماوەی ١٧ ساڵ بەسەردا سەپێنراوە، لە تویتەری خۆی سوپاسی گواردیۆلای کردووەو وێنەیەکشی لەبەردەم زیداندا داناوە کە گواردیۆلا دەرکەوتووە.


AM:08:56:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 3192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌