‌ڤیدیۆ؛ پۆگبا چی بە مێسی وت لە دوبەی؟

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، سودی لە پشووەکانی ئەم چەند ڕۆژە وەرگرتووەو سەردانی شاری دوبەی لە ئیمارات کردووە.

ڕۆژنامەی میترۆی بەریتانیا گفوتگۆی نێوان مێسی و پۆگبای لە شاری دوبەی بڵاوکردۆتەوە کە سەردانی میوانخانەیەکی ئەو شارەیان کرد.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، پۆگبا بە مێسی وتووە " نگۆلۆ کانتی سەرکەوتوبوو لەوەی کە تۆ ڕابگرێت لە یارییەکەی فەڕەنساو ئەرجەنتین کە لە مۆندیالدابوو".

مێسی کاردانەوەی بۆ قسەکەی پۆگبا هەبووەو بە پێکەنینەوە وتویەتی ئەوە ڕاست نیە.



لە یارییەکانی قۆناغی ١٦ی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا ٤-٣ لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بردەوە.

مێسی لە سەردانەکەیدا چۆتە چەند ناوچەیەکی گەشتیاری لە دوبەیی و هەروەها چەند پرۆژەیەکیشی بەسەرکردۆتەوەو سەردانی باخچەی لێگۆ لاندیشی لە دوبەی کردووە.

مێسی سودی لە پشووەکان وەرگرتووە، چونکە لەگەڵ ئەرجەنتین بەشداری لە یارییەکان ناکات و زۆرینەی یاریزانە سەرەکییەکانی بەرشەلۆنەش گەڕاونەتەوە ڕیزەکانی هەڵبژاردەکانیان.




AM:08:45:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 5216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری